بێگەرد تاڵەبانی: نۆ بەنداوی گەورەی ستراتیژیی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
(0)
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند، نۆ بەنداوی گەورەی ستراتیژیی بە سیستەمی PPP لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند، نۆ بەنداوی گەورەی ستراتیژیی بە سیستەمی PPP لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.
بێگەرد تاڵەبانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزارەتەکەی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەکۆبونەوەکەدا بابەتی دروستکردنی بەنداوی ستراتیژیی و پرۆژەی ئاودێری گەورە لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی سیستەمی PPP تاوتوێکراوە.
بە گوتەی بێگەرد تاڵەبانی، هەر لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردراوە کە دەرگای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان واڵابکرێت بەڕووی ئەو کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت لەم بوارەدا پرۆپۆزەڵی تایبەتی خۆیان پێشکەشی وەزارەت بکەن، بەمەبەستی دروست کردنی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێرییە گەورەکان.
بێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لەو هەڵمەتەی کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکە وەک پلانی رووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.
تێبينيێك بنێرە: