وتەبێژی حەماس: تا کۆتایی لەبەرانبەر هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بەڕخۆدان دەکەین
(0)
وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی فەلەستین، حەماس ڕایگەیاند: بەڕخۆدانی فەلەستین و بە تایبەت حەممس، هەتا هێرشەکانی ئیسراییل دژ بە ئیمە بێت، بڕیار دەدەین کە دژ بەم داگیرکەرانە بەڕخۆدان دەکەین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمرۆ سێ شەممە فەوزی بەڕهووم جەختی کرد: داگیرکەرانی زیۆنی بە کوشتن و شەڕ و هەڕەشە دەیانەوێت ئیرادەی گەلمان تێک بشکێنن بەڵام ئەوە خەونێکە بۆ ئەوان و ئاکامیان شکستە.
گوتیشی: ئەمرو رژیمی زایۆنی، لە ناوخۆوە توشی تەنگەژەی سیاسی و کۆمەڵایەتیە و بۆ هەڵاتن لەو کێشانە هێڕش دەکاتە سەر فەلەستین.
هەروەها زیات وتی: ئێمە وەڵامدانەوە بە هێڕشەکانی ئیسراییل بە مافی خۆمان دەزانین و پابەندین بە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی گەلەکەمان.
تێبينيێك بنێرە: