ئەوقافی هەرێمی کوردستان: پێنجشه‌ممه‌ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانه‌

(0) / جهان


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەو ڕۆژی پێنجشەممە (13ی ئایاری 2021) یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی حكومه‌تی‌ هەرێمی‌ كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌پشت به‌ستن به‌به‌ڵگه‌ شه‌رعی‌‌و زانستییه‌كانی‌ بینینی‌ مانگ‌و له‌به‌ر نه‌بونی‌ به‌ڵگه‌ی‌ شه‌رعی‌ پێویست، ده‌ركه‌وت كه‌ مانگ له‌سه‌ر ئاسمانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌بینراوه‌، بۆیه‌ لیژنه‌ی‌ بینینی‌ مانگ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبەینێ چوارشەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەو ڕۆژی پێنجشەممە (13ی ئایاری 2021) یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.  
پێشتریش دیوانی‌ وەقفی سوننە لەعێراق ڕایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگی شەوال نەبینرا، بەو هۆیەشەوە سبەینێ چوارشەممە تەواوكەری مانگی رەمەزان دەبێت‌و رۆژی پێنجشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
به‌هه‌مانشێوه‌ میدیاكانی‌ سعودیە بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانەو پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.