هێزه ئه‌منیه‌كان بڵاوه‌یان به‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆك كرد
(0)
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا پۆلیسی دهۆك بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌یه‌ك رێگای سه‌ره‌كی نێوان دهۆك- زاوێته له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گوندی ئێمینیكیه‌وه داخرا و ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كه‌می ئاو ده‌ربڕی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له‌ش، پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك و قائیمقام له‌و ره‌وشه ئاگاداركرانه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پۆلیسی فریاكه‌وتن و چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان گه‌یشتنه شوێنی خۆپیشاندانه‌كه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بڵاوه‌یان به هاولاتیان كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌كه، پارێزگاری دهۆك، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زاوێته و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی دهۆكی راسپارد، گله‌یی و گازانده‌ی هاوڵاتیان وه‌ربگرن و به‌جدی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن.
تێبينيێك بنێرە: