پەیامی ماتەمینی هەڤاڵ ئەبوبەکر بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی لە پارێزگای کوردستان

(0) / / کردستان / مەهدی شوشتەری زایەڵە هەڤاڵ ئەبوبەکر سلێمانی


Sep 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی ماتەمینی بەبۆنەی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیێک هاووڵاتی لە شاری کامێران سەر بە پارێزگای کوردستان دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  پەیامی ماتەمینی هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی ئێرانی لە پارێزگای کوردستان لە روداوی دڵتەزێنی وەرگەڕانی مینی بوسێک بە شێوەی خوارەوەیە؛
بسم الله الرحمن الرحیم
انالله واناالیه راجعون
بەڕێز جەنابی مەهدی شوشتەری
سەرکونسوڵی بەڕێزی کۆماری ئیسلامی ئێران-سلێمانی
هەواڵی مەرگ و برینداری ژمارەیەک لە هاونیشتیمانیانتان لە پارێزگای کوردستان لە روداوی وەرگەڕانی مینی بوسێک، هەمووانی خەمبار کرد. بە بۆنەی ئەم روداوە دڵتەزێنەوە لە لایەن خۆم و هەموو خەڵکی سلێمانیەوە پرسە و سەرەخۆشی رادەگەیەنم و لە خوای گەورە داواخوازم کۆچکردووان بخاتە ژێر سایەی رەحمەتی خۆی و شفای خێر و خێرای برینداران بدات.
والسلام علیکم
دکتر.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
03/09/2021