حه‌وت تۆمەتبار دەستگیرکران

(0) / اجتماعی


Sep 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەفرەزەکانی پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ، حه‌وت تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ند ماتۆڕسكیلێك ده‌ستگیركرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ،  دوای‌ سكاڵای‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك كه‌ ماتۆڕسكیله‌كانیان دزراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵەوە حه‌وت تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت.

تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

کامەران کەریم