دامه‌زراوه‌ى میدیایی ئاى پڵه‌س وەڵامی بافل طالبانی ئەداتەوە
(0)
دامه‌زراوه‌ى میدیایی ئاى پڵه‌س وەڵامی بافل طالبانی ئەداتەوە
دواى ئه‌وه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هێرشى توندى كرده سه‌ر دامه‌زراوه‌ى میدیایی ئاى پڵه‌س و به‌وه تۆمه‌تبارى كردن په‌یجى سێبه‌رو لابه‌لایان هه‌بوه‌و سوكایه‌تیان به سه‌ركرده‌ى حزب و لایه‌نه‌كان و خودى یه‌كێتیش كردوه، دامه‌زراوه‌ى میدیایی ئاى پڵه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردهوهو وه‌ڵامى بافڵ تاڵه‌بانیان دایه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى ئاى پڵه‌سدا هاتووە:"
بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، زانیاری هەڵە و شێوێندراوی پێدراوە لەبارەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، ئێمە لە بەڕێوبەرێتیی دامەزراوەكە، سەرجەم ئەو زانیاریانە رەتدەكەینەوە كە بەناوی دامەزراوەكە گەشتون بە بەڕێزیان، ئێمە لە ماوەی ( ١٠ ) هەیڤی كاركردنمان لەو دامەزراوەیە بەرپرسیارێتی هەموو ئەو كارانە هەڵدەگرین كە لەژێر دەسەڵاتمان و بە ئاگاداریی ئێمە لەو ماوەیە ئەنجامدراون، ئەوەی باسكرا دورونزیك پێوەندی بەكاری رۆژنامەڤانیی ئێمە نییە، ئەو راهێنان و كارانەی تیمی رۆژنامەڤانی ئێمە ئەنجامیانداون سەرجەمیان كاری بێلایەنانە بوون و هیچیان بلاونەكراونەتەوە و بەتۆماركراویی هەن، جگە لە پەیجە فەرمییەكانی ئایپڵەس كە راگەیێندراوی كەناڵەكەی تێدایە، هیچ پەیجێكی سۆشیالمیدیای لاوەكیمان نەبوە و نییە و لەهیچی دیكە بەرپرس نین، لەبەرئەوە بەمافی خۆمانی دەزانین داوابكەین لە سەندیكای رۆژنامەنوسان و سەنتەری میترۆ ، لیژنە پێك‌بێنن بۆ لێكۆڵینەوە لەو تۆمەتەی بەناهەق دراوەتە پاڵ ئەو كۆمەڵە رۆژنامەڤانەی بێلایەنانە كارمانكردوە، تاوەكو لەنێو ململانێ حزبی و سیاسییەكان ئێمە نەكرێینە قوربانی".
دامه‌زراوه‌ى میدیايى ئاى پڵه‌س له‌سه‌ره‌تاى كهوتنهكاریدابوو كاتێك كێشه‌ى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى ته‌قیه‌وه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى كێشه‌كاندا له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌دا كه له‌نێو هاوڵاتیاندا پێشتر به كه‌ناڵێكى سه‌ر بهلاهور شێخ جه‌نگى ناسرابوو.
تێبينيێك بنێرە: