مامۆستایەکی زانکۆ لەسەر بوێری و نەوێری کاندیدەکانی پەرلەمان بۆ زایەڵە دەدوێت
/
گفتگو
/
زایەڵە
د. ئاریان سدیق
مامۆستایەکی زانکۆ ئاشکرایدەکات، کاندیدەکانی پەرلەمان چوار ساڵ بێدەنگ و مفت خۆرن یەک دوو مانگ بانگەشە بۆ شوێنی کارەکانیان دەکەن .
د. ئاریان سدیق مامۆستای زانکۆ لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بوێر و نەوێری مرۆڤ بۆ پیشەکەی، کە بژێوی ژیانی لەسەرە، دڵسۆزە، بۆیە لە ترسی لەدەستدانی کارەکەی هەوڵدەدات باشتر و باشترین بێت، لەبەرئەوە ناکرێت چەندێتیی دڵسۆزیی بۆ پیشەکەی بە بوێریی دابنرێت.
وتیشی، کاتێک مامۆستایەک بانگەشە بۆ پەیمانگاکەی، فیتەرێک بۆ شوێنی کارەکەی، پزیشکێک بۆ نۆرینگەکەی، پارێزەرێک بۆ نوسینگەکەی و.هتد دەکات و بە باشترین ناویدەهێنن، مەبەستی سەرەکییان ئابوورییە، لەبەرانبەر کارەکەیاندا دەستکەوتی مادییان هەیە، کەواتە ناتوانن منەت بەسەر خەڵکدا بکەن و کارەکەیان ناچێتە خانەی بوێرییەوە، بەڵکو نەوێرییە.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئەوەشی خستەڕوو، کاندیدەکانی پەرلەمانیش هەر وان، چوار ساڵ بێدەنگیی و مفتەخۆریی و درۆکردن، یەک دوو مانگیش بانگەشە بۆ شوێنی کارەکەیان دەکەن، لەترسی ئەوەی کارەکەیان و سەرچاوەی ناهەقی بژێوییان لەدەستبدەن، ڕەشوڕووتەکەیش لەبری خۆیان بە بوێر ناویاندەهێنێت، لەکاتێکدا ئەمانە سەرچاوەی هەموو نەوێرییەکانن، بوێریش ئەوەیە بەدرۆیاندەخاتەوە.
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: