مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئایەتوڵڵا محەممەد حەکیم دەکات
(0) /
مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئایەتوڵڵا محەممەد حەکیم دەکات و رایدەگەیێنێت، "پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جیهانی ئیسلام و گەورە مەرجەعەكان و خانەوادەی بەڕێزی حەكیم دەكەین."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەقی پەیامی مەسعود بارزانی بەشێوەی خوارەوەیە:
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مەرجەعی پایەبەرزی ئایینی ئایەتولڵا عوزما (سەید محەمەد سەعید حەكیم)ـمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جیهانی ئیسلام و گەورە مەرجەعەكان و خانەوادەی بەڕێزی حەكیم دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
تێبينيێك بنێرە: