پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند عەبدوڵڵا خەیات

(0) / / فرهنگی / نێچیرڤان بارزانی زایەڵە عەبدوڵڵا خەیات


Sep 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدوڵڵا خەیات، هونەرمەندی شانۆکاری کورد پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە پەیامی  سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدوڵڵا خەیات هاتووە:"پرسه‌ و سەرەخۆشی له‌ بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و له‌ هونەرمەندانی سلێمانی و کوردستان دەکەم و هاوخه‌ميانم."

عەبدوڵڵا خەیات، هونەرمەندی دیاری شانۆ و سینەمای کوردی ئەمڕۆ شەممە 04-09-2021  دوای نزیکەی 18 رۆژ تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

 بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایيی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای خەیات ـ م پێگەیشت.

 پرسه‌ و سەرەخۆشی له‌ بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و له‌ هونەرمەندانی سلێمانی و کوردستان دەکەم و هاوخه‌ميانم.

لە خوای مەزن داواکارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و میهرەبانيی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.