گەنجێکی سەید سادق لە بتوڵەی نێودەوڵەتیدا پلەی سێەمی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش سەید سادق کرماشان


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە - ڕاستی عەبدوڵا گەنجێکی سەیدسادقە و لەزانکۆی کرماشان دەخوێنێت  ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و قەهرەمانی ئێران لەکەشێکی ناوازەی گەشتیاریدا لە پارێزگای (مازندەران-ساری) پێشبڕکێیەکی سازکرد بە بەشداری خوێندکارانی زانکۆ و بەبەشداری ۱۵ نەتەوەی جیاواز لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان.

وتیشی؛ ئێمەش وەکو (خوێندکارانی هەڵبژێردراوی زانکۆی‌پزیشکی کرماشان) بەشداریمان کرد و سەرەنجام بەهەوڵی خۆمان و پشتیوانی خودا، هاوتا لەگەڵ هاوڕێیانم توانیمان پلەی سێیەم لە سەر ئاستی پاڵەوانێتیەکە مسۆگەر بکەین و میداڵیای (بڕۆنز) بەدەست بهێنین.

ئامادەکردنی-کامەران کەریم