داواکاریی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئێران بۆ نزیکردنەوەی هەولێر و بەغداد
(0) /
مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە نەسروڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵگەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێم و وەفدێکی یاوەری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەو دیدارەدا وێڕای دوبارە هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی باوکی کاک مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم و سەر کونسوڵگەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی هەرێم و ئێران و هەوڵەکانی لەیەک نزیکبونەوەی هەولێر و بەغدایان تاووتوێکرد.
جێگری سەرۆکی هەرێم داوای کرد کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ رێککەوتن و لەیەک نزیکبونەوەی هەولێر و بەغدا و لایەنە سیاسیەکان ، نەسروڵا ڕەشنودی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ گەیشتن بە رێکەوتن و دوپاتیکردەوە سەقامگیری سیاسی هەرێمی کوردستان وعێراق بە گشتی بۆ وڵاتەکەیان گرنگە.
مستەفا سەید قادر، سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ هاوکاریکردنیان لە روبەروبونەوەی داعش، دوپاتیشیکردەوە کە سەرەڕای ئەوەی مەترسیەکانی داعش کۆتایی نەهاتووە.

تێبينيێك بنێرە: