پێشبینی هەڵكشانی توشبووانی كۆرۆرنا لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
(0)
وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە و لە ئێستاشدا قەرەوێڵەی نەخۆشخانەكان پڕبوونەتەوە ئەمەش گواستنەوەی بەربڵاوی نێو كۆمەڵگەدەگەیەنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و رێژەی تووشبوون 7.8% توماركراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەكرێت.
راشیگەیاند: بە پێی پێوەرەكان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبوویەك زیاتر لە كەسێكی دیكە تووش دەكات و ژمارەی پڕبوونەوەی قەرەوێلەكان لە نەخۆشخانەكان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەربڵاوی نێو كۆمەڵگا دەگەیەنێت.
وتیشی: تكایە پاڵپشتی رێكارەكانبن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسك و دووركەوتنەوە لەیەكتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین رێكارەكانی خۆپارێزیە.
وەزیری تەندروستی هەرێم راشیگەیاند: لەكاتی بوونی نیشانەكان سەردانی سەنتەرەكانی كۆرۆنا بكەن بۆ پشكنین و چارەسەركردن.
تێبينيێك بنێرە: