مەحمود رەزا: هۆشدارییەکەی پلاسخارت کارتی سوور بوو بۆ هەرێمی کوردستان
پەرلەمانتارێکی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان پێی وایە ئەو هۆشدارییەی جینین پلاسخارت بە حکومەتی هەرێمی دا، کارتی سوورە، دەشڵێت "ئهم دهسهڵاته تادێت گهندهڵتر و تاكڕهوتر دهبێت".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەمیانی بەشداریکردنی لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیی کەنالێ پەیام، مەحمود رەزا، پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان وتی:" هۆشدارییهكهی نوێنهری یوئێن كارتی سور بوو، ئیستا حكومهت، پهرلهمان و دهسهڵاتی دادوهری قوتداوه".
مەحمود رەزا راشیگەیاند:" تادێت ئهم دهسهڵاته گهندهڵتر و تاكڕهوتر دهبێ،خهڵك له بڕی ئهوهی دهسهڵاتداران ریسوا بكهن سێڵفیان لهگهڵدا دهگرن".
شیاوی ئاماژەیە، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە وتارەکەیدا لە پانێڵی "هەرێمی کوردستانی عێراق: دەستوور و یەکڕیزی" کە لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو، باسی گرنگیی یەکڕیزیی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئەوەی بە "کلیلی بەردەستی لایەنەکان بۆ دەربازبوون لە مەترسییەکان" ناوبرد.
نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق باسی لە فرەئایینی، فرەزمانی و جیاوازییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە سەرچاوەی بەهێزیی و بووژانەوەی بەرچاوی هەرێمی کوردستان ناویبرد و رایگەیاند، "کوردستانێکی بەهێز مانای توانابوونیەتی کە بتوانێت بە باشترین شێوە بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت. بە پێچەوانەوەشەوە، پەرتەوازەیی دەبێتە هۆی لاوازی".
پلاسخارت رەخنەی لە دابەشبوونی هەرێمی کوردستان بەسەر رەنگەکاندا گرت کە "بەرژەوەندیی تەسکی حیزبایەتی" وایکردووە رێگربێت لە هەنگاونان بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و ئەنجامدانی چاکسازی و گوتی: "هەرێمی کوردستان چیتر نابێ بەسەر دوو ناوچەی زەرد و "سەوز" یان بەسەر هەر رەنگێکی دیکەدا دابەش بێت. هەر بەڕاستی کاتی ئاشتبوونەوە و یەکگرتن هاتووە بۆ ئەوەی سەقامگیریی سیاسیی بێتە ئاراوە".
تێبينيێك بنێرە: