کێشەی موچەی مامۆستایانی وانەبێژی پەیمانگاکان لە چەمچەماڵ چارەسەرکرا
بەخەرج کردنی شایستە داراییەکان کێشەی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری چەمچەماڵ چارەسەر دەکرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ٢٤/ ٥/ ٢٠٢١ لەدیوانی قائیمقامیەت ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ مامۆستایانی وانەبێژی هەریەک لە پەیمانگاکانی وەرزش ، هونەرەجوانەکان ، کۆمپیوتەر کۆبووەوە.
باس لەوەشکراوە، کۆبوونەوەکە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی ئەو مامۆستایانەبوو کە مووچەی مانگەکانی ١٠-١١-١٢ی ٢٠٢٠ یان وەرنەگرتووە، لە کۆبوونەوەکەدا قائیمقامی چەمچەماڵ پەیوەندی بە بەڕێز(د. ئالان حەمەسەعید) وەزیری پەروەردەی هەرێمەوە کردوو و بەڕێز وەزیر بەڵێنیدا بە خەرجکردنی شایستەداراییەکانی ئەو مامۆستایانە کە لەئێستادا بەردەوامن لەخزمەت، هاوکات قائیمقامی چەمچەماڵ بەناوی ئیدارە و بەڕێوەبەری پەیمانگاکانەوە سوپاسی بەڕێز وەزیری کرد بۆ بەدەنگەوەهاتن و چارەسەرکردنی گرفتەکە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: