سەید حەسەن نەسروڵڵا: پاش شەڕی غەزە کۆتایی بە پلانی ڕێککەوتنی سەدە هات

(0) / جهان


May 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان سەرکەوتنی گەلی فەڵەستین لە شەڕی غەزە لە بەرانبەر ئیسرائیلی بە کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی سەدە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی وڵاتان لەگەڵ ئیسرائیل ناوبرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان سێشەممەشەو لە وتارێکی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی چوونەدەرەوەی هێزی سەربازیی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، وتی: سەرکردەکانی بەرخۆدانی فەڵەستین لە شەڕی دواییدا بە باشی درەوشانەوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە شەڕی غەزە هەمدیسان ڕوخساری ناحەز و نگریسی ئیسرائیل بە تایبەت سیستەمی ئاپارتایدی ئەو ڕژێمەی دەرخست.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە گرینگ ترین ئەنجامی شەڕی غەزە ئەوە بوو کە ئاسایشی ڕژێمی زایۆنی لە ناو برا و ئەمەش دەستکەوتێکی بێ وێنەیە.
نەسروڵڵا جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە توانای موشەکی  بەرەی بەرخۆدان لە شەڕی غەزەدا لە ڕووی کوالێتی و چەندێتیەوە و هەروەها مەودای هاویشتنی موشەکەکان خۆی نواند و بۆ هەمووان ئاشکرا بوو.