وەزیری ناوخۆ: نەمانتوانیوە هەموو هێزە ئەمنییەکان بخەینە ژێر رکێفی حکومەتی هەرێمەوە
(0)
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، نەیانتوانیوە هەموو هێزە ئەمنییەکان بخەنە ژێر رکێفی حکومەتی هەرێمەوەو چاکسازی تێدا بکەن و یەکی بخەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕێبەر ئەحمەد لە پەرلەمانی کوردستاندا رایگەیاند، نەیانتوانیوە هەموو هێزە ئەمنییەکان بخەنە ژێر رکێفی حکومەتی هەرێمەوە و چاکسازی تێدا بکەن و یەکی بخەن.
لهبارهی ههڵگرتنی چهكهوه وتی، "بازاری چەکفرۆشان، دیاردەریەکی ناشیرینە، بەڵام بۆ کاتی روبەڕوبەوونەوەی داعش خاڵێکی ئیجابی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی پرۆسەکە نێگەتیڤی تێدایە."
تێبينيێك بنێرە: