٣٤٠ بەلەمی شەڕکەر بە توانای هێزی دەریای سوپای پاسداران زیادکرا

(0) / جهان


Feb 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەلەمە سەربازییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران تایبەتمەندیی هەڵگرتن و هاویشتنی هەموو جۆرەکانی مووشەک و ڕۆکێتی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە ئامادەبوونی محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران، فەرماندەی هێزی دەریای سوپای پاسداران و ژمارەیێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپا، ٣٤٠ بەلەمی تیژڕۆ و شەڕکەر و پشتیوانی ئۆپراسیۆنی، ئەمڕۆ پێشکەش بە ڕێکخراوی ڕەزمی هێزی دەریایی سوپا کرا.

ئەم بەلەمە سەربازیانە لە کەنداوی فارس، دەریای عومان و هەروەها دەریای خەزەر بەکاردەهێنرێن.

کۆتایی/.