گەشتێکی پاییزی بۆسەر شاخی ڕازەباریک لە لایەن گرووپی شاخەوانی چەرموو

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی چەرموو ڕازە باریک


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چرموو لەگەڵ هاتنی نەسیمی پاییزدا و لە کەشێکی ئارام ودڵڕفینی وەرزی پاییزدا، گەشتێکی ناوازەیی ئەنجامدا بۆسەر لوتکەی شاخی ڕازەباریک لەبەرزی ١٨٨٣مەتر بەرز لەئاستی ڕووی دەریا بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی گرووپی شاخەوانی چەرموو هاوکات بەشداری کردنی چەند هاوڕێیەکی ئازیز لە شاری سلێمانی.
 دیارە شاخی ڕازە باریک لەبەرامبەر چیایی سەرکەشی پیرەمەگروونە ئەروانێ بەسەر گوندە جوان وقەشەنگەکەی زێوێ سوپاس بۆخوا ئەو کۆڕە توانی بەسەرکەوتوویی گەشتەکە ئەنجام بدات و بگەنە لووتکەی شاخی ڕازەباریک لەدوایی چرکاندنی چەندوێنەیەک لەپاڵ تابلۆی شاخەکە وپاشان دەربڕینی سوپاس ودەست خۆشییان بۆگرووپی شاخەوانی بێ سنور کە تابلۆکەیان لەوێ دانابوو.
 
  ئەو گرووپە پاش نانی نیوەڕۆ دەستیان کردبەپاکردنەوەی پاشماوەکان وەک کاری هەمیشەییان، ئەوسا گەڕانەو  بەرەو خاڵی دەست پێک.
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو 
مامۆستا حەمیدهادی