هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزادەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە داری تەڕ سزا غەرامە


Nov 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی بڕیارێکی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزادەدرێت.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، رایگەیاند: هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە، بە بڕی 500 هەزار دینار سزادەدرێت.

دەستەکە دەشڵێت: جگە لەو سزا داراییە، هەندێک جار بە سێ مانگ بەندکردن کەسی سەرپێچیکار سزادەدرێت.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا لە هەرێمی کوردستان، هاوڵاتییان بۆ خۆگەرمکردنەوە پەنا بۆ بڕینەوەی درەخت و دارەکان دەبەن، ئەوەش بە بڕوای شارەزایانی ژینگە زیان بە ژینگەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.

کامەران کەریم