خەڵاتی 5 ملیاردی "ئارنۆڵد" چاوەڕوانی "گورگی پارسی" دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش هادی چووپان گورگی پارسی ئارنۆڵد


Dec 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ میدیایەکی بەرتانیایی هەواڵی لە گەورە خەڵاتێک داوە کە لە پێشبڕکێیەکانی (ئاڕنۆڵد کەلاسیک) چاوەڕوانی وەرزشوانی ئێرانی هادی چووپان و ناسراو بە گرگی پارسی دەکات.


5 ملیارد تمەن چاوەڕوانی هادی چووپان ناسراو بە "گرگی پارسی" و جێگری پاڵەوانی مەستێر ئۆڵۆمپیای 2023 لە پێشبڕکێیەکانی "ئاڕنۆڵد کەلاسیک"دا دەکات.

ماڵپەڕی "sportskeeda"ی بەرتانیا پەردەی لەسەر خەڵاتی پێشبڕکێیەکانی لەشجوانی ئاڕنۆڵد کەلاسیک لابردووە.

هادی چووپان وەرزشوانی کوردی ئێرانی و پاڵەوانی مەستێر ئۆڵۆمپیای 2022 و جێنشینی پاڵەوانی 2023 وەکوو ناودێری سەرەکی بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە نێوی لێ دەبەن.

گورگی پارسی بۆ یەکەمجارە کە دەیەوێت لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی جێگە لە مەستێر ئۆڵۆمپیا بەژداری بکات. پێشبڕکێیەکانی ئاڕنۆڵد کەلاسیکی ئوهایو بەرواری 11ی ڕەشەمە دەستپێدەکات.

کەژاڵ حەمیدی