خوێندکارانی زانکۆکانی هەڵەبجە، چەرموو و راپەڕین بایکۆتی خوێندنیان کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە چەرموو ڕاپەڕین بایکۆتی خوێندن


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن: بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری، بە دەنگی زۆرینەی خوێندکاران بڕیاریانداوە تاوەکو 1ی نیسان بایکۆتی خوێندن بکەن، ئەگەر بارودۆخی ئابووری بەمجۆرە بەردەوام بێت، تاوەکو دوای جەژنی رەمەزان بایکۆت بەردەوامدەبێت.

هاوکات هەرمان كامیل گوتەبێژی نوێنەرانی زانكۆی چەرموو رایگەیاند، لە سۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی بۆ هاوڕێ و خوێندكارەكانمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی خوێندن تاوەکو دوای جەژنی رەمەزان.

گوتیشی، ئەمساڵ هیچ دەرماڵەیەکمان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا لە زانکۆکانی سنوری هەولێر و دهۆک دەرماڵە دابەشکراوە و زانکۆ هەبووە دوو دەرماڵەی بەیەکەوە دابەشکردووە، بەڵام پارە بۆ دەرماڵەی زانکۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی نانێردرێت.

لە راپەڕینیش خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین و کەمپسی قەڵادزێ بڕیاری بایکۆتیان داوە و دەڵێن: لەم دۆخەی ئێستادا ناتوانن دەوام بکەن.

کامەران کەریم