گەشتی تایبەتی ئەمجارەی گرووپی شاخەوانی چەرموو بۆ قەرەداغ و بەردە هەڵواسراوەکە ئەنجام درا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش چەرموو کوردستان قەرەداغ


Jun 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
 زایەڵە ــ گرووپی شاخەوانی چەرموو ئەمجارە هەستا بە سازدانی گەشتێکی شاخەوانی تایبەت بۆ قەرەداغ و بەردە هەڵواسراوەکە.
 
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو : گەشتی تایبەتی گرووپی شاخەوانی چەرموو بۆقەرەداغ بەردەهەڵواسراوەکە دوێنێ ڕۆژی هەینی ئەنجام درا کە تیمێکی تایبەتی گرووپی شاخەوانی چەرموو لەگەڵ گازیوەیی دەم بەیانا توانی بگاتە بەردەهەڵواسراوەکەی قەرداغ وشاخڕەویی تێکەڵ کرد لەگەڵ خوێندنی دەنگی باڵندەکانی ناوچەکە  پاش گەیشتنمان بە خاڵی کۆتا دەسمانکردبە چرکاندنی چەند وێنەیەک و پاشان خواردنی نانی بەیانی دواتردەستمان بەگەڕانەوەکرد سوپاس بەسەلامەت لەسەعات دەیی بەیانی هەمان ڕۆژ گەڕاینەوە خاڵی دەست پێک بەڕێبەری شاخەوانی بەتوانایی قەزایی چەمچەماڵ وسەرۆکی گرووپی شاخەوانی چەرموو بەڕێز کاک شەماڵ جەلال دەستان خۆش ولەشتان ساغ بێت  لەپێناو خزمەتکردنی ئارەزوومەندانی شاخەوانی وپاراستی یەکڕیزوبرایەتی لەنێو گرووپەجوانەکەی چەرموو کەهەمیشە  جێگایی شانازییە.
 
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: مۆستا حەمید هادی.