ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کۆدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان ئەنجومەنی وەزیران


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت و دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات و لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و عێراق دەکرێت.
 
بڕیارە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی پرسی دەروازە سنوورییەکان تاووتوێدەکرێت.
 
پرسی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران پێکدەهێنێت.