شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ پرسى مووچە دەگاتە هەولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم دیوانی چاودێری مووچە


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەمەبەستى وردبینی لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دەگاتە هەولێر.

ماوەى 69 رۆژە هێزە ئەمنییەکانى هەریمى کوردستان هیچ مووچەیەکیان پێنەدراوە و تا ئێستا دیار نییە کەى مووچەکانیان پێدەددرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 08-07-2024، شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەنێو باڵەخانەی وەزارتی پێشمەرگە وردبینی لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات.

لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و پەرەپێدان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەى بەوەکردووە،  حکومەتى هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی داوایی لە حکوومەتی فیدراڵی کردووە، ئەو شاندەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بە مەبەستی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان.

دەشڵێت، هەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیی لە شاندەکەی چاودێریی دارایی عێراق کردووە بە مەبەستی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و شاندەکەی حکومەتی عێراق بەڵێنیان داوە، ئەگەر کێشەیەکیش لە لیستی مووچە هەبێت، ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ڕانەگرن تا کێشەکە یان تێبینیەکە چارەسەر دەبێت.

بەوتەى بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و پەرەپێدان لە وەزارەتی پێشمەرگە، حکومەتى عێراق  داوای ناوی چواری، کۆد، بایۆمەتری و شوێنی دەوامکردنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەکەن؛ جگە لەوەش داوای ناوی سیانی دایکی هێزەکانی پێشمەرگە کراوە.