کۆمیسیۆن: نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمیسیۆن جومانە غەلای


Jul 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە کۆی سێ ملیۆن و 789 هەزار دەنگدەر، تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن و 901 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داتای دەنگدەرانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو:-

- ملیۆنێک و 366 هەزار و 462 دەنگدەری گشتیی لە پارێزگای هەولێر هەن, ملیۆنێک و 16 هەزار و 357 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

- لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ملیۆنێک و 496 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن، ملیۆنێک و 146 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە. هێشتا تۆماری دەنگدەرانی ئەو دوو پارێزگایە جیا نەکراوە.

- لە پارێزگای دهۆک 926 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن، تاوەکو 03ـی تەمموز 738 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان دەرهێناوە.

 بەپێی مەڕسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.