راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
(0) /
زایەڵە - سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە بانگەوازێکدا، داوا لە هێزەکانی دەکات ناوی کاندیدەکانیان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ بەشداریکردن لە خولی 85ی کولێژی ئەرکان لە بەغداد.
راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە بانگەوازێکدا، داوا لە هێزەکانی(70و80)ی پێشمەرگە و گشت بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بەوەزارەت،فەرماندەیی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، کۆلێژی ئەرکان، فیرقەکانی(4،3٫2٫1) و لیواكانی پیادە، بنکەکانی مەشقی (سلێمانی-کەرکوک-دهۆک)دەکەن، کە ناوی کاندیدەکانیان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ بەشداریکردن لە خولی 85ی کولێژی ئەرکان لە بەغداد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، دوا كات بۆ وەرگرتنی ناوی کاندید 2024/7/15ـە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، پێویستە پاڵێوراوە ئەو مەرجانەی
تێدابێت:
1- بەکالۆریۆسی هەبێت لەزانستی سەربازی. 2- خولی سەرکردایەتی تەواوکردبێت. 3- تەمەنی لە 38ساڵ زیاتر نەبێت. 4- پلەی سەربازی نه‌قیب یان رائید بێت. 5- زمانی عەرەبی بزانێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: