شەپۆلێکی گەرمای به‌هێز ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات
(0) /
زایەڵە - شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەچوارشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شەپۆلێکی گەرمای به‌هێز ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات.
ئەمڕۆ دوو شەمە 8_ی تەموز_ی 2024 محەممەد کەمال شارەزای کەشناسی ئاشكرایكردوه، لەڕۆژی چوارشەممەوە لەتەواوی هه‌رێمى کوردستان پلەی گەرما 7 بۆ 8 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوەو گه‌رمایه‌كی تاقه‌تپڕوكێن ده‌ستپێدەكات، تاوەکو یەکشەممەی داهاتوش بەردەوامدەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌گه‌ڵ به‌رزبونەوەی پلەی گه‌رمادا ڕێژه‌ی شێ له هه‌وادا ده‌گاتە 10%، هەربۆیە زیاتر هه‌ست به گه‌رمی دەکرێت.
باسی لەوەش كرد، چه‌قی كاریگه‌ریی شه‌پۆلی گەرماکە ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی ده‌بێت‌و پلەی گەرما لەئیداره‌ی گه‌رمیان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: