پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێدانى پاسپۆرتى دیپلۆماسی بە وەزیرەکانی هەرێم بڕیار دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق پەرلەمان


Jul 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى دووەم بۆ هەموارى یاسای پاسپۆرت دەکات، کە یەکێک لەو مادانەى زیاد دەکرێت، پێدانى پاسپۆرتى دیپلۆماسییە بە بەڕێوەبەرانى 18 پۆست، کە چەندین پۆستى باڵاى هەرێمى کوردستانى تێدایە.

خوێندنەوەى دووەمى ئەو هەموارە لە خشتەى کۆبوونەوەى 20ى تەممووزى پەرلەمانى عێراقدایە، وەکو قۆناغى پێش دەنگدان لەسەرى.

بەگوێرەى هەموارەکە، لەنێو ئەو 18 پۆستەدا کە پاسپۆرتى دیپلۆماسییان پێ دەدرێت، هەریەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرەکانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جێگرەکەی، وەزیرەکانى حکومەت و ئەوانەی پلەى وەزیریان هەیە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.

سەگڤان سندى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند، "پێشتر ئەو پاسپۆرتە دیپلۆماسییانە بە رێنوێنیی وەزارەتى دەرەوە دەدران. لە یاساى پێشوودا بەو وردەکارییەوە ناوى ئەوانە نەهێندراوە 

کامەران کەریم