ئهو سواڵکەر و فاڵگرەوانهی لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کاردەکەن دەستگیردەکرێن
(0) /
زایەڵە - ئهو سواڵکەر و فاڵگرەوانهی لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کاردەکەن دەستگیردەکرێن.
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
لەمڕۆوە سواڵکەر و فاڵگرەوە و ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلان کاردەکەن و لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن دەستگیردەکرێن"
بە فەرمانى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە سەر داواکارى و گلەیی و گازاندەى هاوڵاتییان و لە پێناو نەهێڵانى دیارەدەى ناشارستانى و لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕێگەگرتن لە ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و بەهۆی سەرپێچیی و پابەند نەبوون بە بڕیار و ڕێنمایەکان، لە ئەمڕۆوە چوارشەممە 2024.7.17، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە هەڵمەتی دەستگیركردنى سواڵکەر و فاڵگرەوە و هەموو ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلان کاردەکەن و ئەو منداڵ و مێردمنداڵانەى لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن دەستیپێکرد.
هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو ئافرەتانەی بە بیانوی سواڵكردن و فاڵگرتنەوە لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور و باکوورى شارى هەولێر هەن و هەموو ئەو منداڵ و مێرد منداڵانەى کە لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن و ئەوانەشى کە لە بەردەم پیشەنگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلان کاردەکەن، دەستگیردەكرێن
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: