هێزەکانی ٧٠ : ئەگەر عێراق راستەوخۆ لیستی مووچەمان لێوەر بگرێت ئامادەکاری تەواومان کردووە و تەسلیمی دەکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە هێزەکانی ٧٠ مووچە کوردستان


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئامادەیی تەواومان هەیە کە لیستی تەواوی ناوی پێشمەرگەکانمان بە زانیاری و بەڵگەنامەی داواکراوی پێویستیەوە پێشکەش بکەین

دەقی راگەیاندراوەکە:

خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە، وەک شایستەیەکی دارایی مانگانە و بەرامبەر  ئەرکەکانیان لە پاراستنی  هەرێمی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق مایەی خۆشحاڵییە و دەبێتە مایەی هاندانی زیاتریان بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە خزمەت کردنی ووڵاتدا

هیوادارین لە مەودوا هیچ  ئاستەنگێک نەیەتە رێی ئەم پرۆسەیە لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق .

بەم بۆنەیەوە ئێمە لە فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگەی کوردستان  بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین لەناو هێزەکانی فەرماندەیمان هیچ ناوێک بوونی نییە کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێکی تر بێت جگە لە رەگەزنامەی عیراقی و یەک ناویش نییە کە وجودی ماددی و فیزیکی نەبێت . واتە ناوی وەهمی بێت بەتایبەت دوای ئەوەی تۆماری بایۆمەتریان بۆ ئەنجام دراوە.

 بۆیە روون و رەوان رایدەگەیەنین کە بۆ مووچەی ئەم مانگی تەمووزە ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە کە لیستی تەواوی ناوی پێشمەرگەکانمان بە زانیاری و بەڵگەنامەی داواکراوی پێویستیەوە پێشکەش بکەین و چیتر ئامادە نین مووچە و قوتی بنەماڵەکانیان بکرێتە بارمتەی ناروونی زانیاری و داتا گەلێک کە پەیوەندی بە هێزەکانمانەوە نییە.

 تەنانەت ئەگەر وەزارەتی دارایی فیدراڵ راستەوخۆ لیستەکانمان لێوەربگرێت ئێمە ئامادەکاری تەواومان کردووە و گومانمان لە راستی و دروستی زانیاری و داتاکانمان نییە.

کامەران کەرم