ناوی سەرۆکی لیستەکانی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراکران

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە پەرلەمان کوردستان سەعدی ئەحمەد پیرە


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوی سەرۆکی لیستەکانی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردن لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات. 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی بە ١٧٣ کاندید بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

ھاوکات ناوی سەرۆکی لیستەکانی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردن ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە ھەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتیە لە سلێمانی دکتۆر میران محەمەد و لە ھەڵەبجە بەرزان عوسمان و لە دھۆک عەلی ئۆرەماری سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە دھۆک.

کامەران کەریم