لە رێوڕەسمی ئەمساڵی عاشوڕا شەش ملیۆن كەس بەشداری كرد

(0) / / عراق / زایەڵە عاشورا کەربەلا


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پارێزگاری كەربەلا رایگەیاند، لە رێوڕەسمی ئەمساڵی عاشوڕادا لە پارێزگاكەیان شەش ملیۆن كەس بەشداری كرد.

نەسیف خەتابی پارێزگاری كەربەلا رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ شەش ملیۆن كەس بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی عاشوڕا كرد.

راشیگەیاند: سەرجەم پلانەكانی ئەمنی و خزمەتگوزاری و گواستنەوە و تەندروستی كە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی عاشوڕا داڕێژرابوون، بەسەركەوتوو و بەبێ هیچ كێشەیەك بەڕێوەچوون.

پارێزگاری كەربەلا سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتی و لایەنانەشی كرد كە لە سەركەوتنی ڕێوڕەسمی ئەمساڵی عاشوڕا لە پارێزگاكەیان بەشداربوون.

کامەران کەریم