ئایەتوڵڵا خامنەیی؛ ڕژێمی زایۆنی میوانی ئازیزی ئێمەی شەهید کرد، تۆڵەی خوێنی دەکەینەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئایەتوڵڵا خامنەیی ئیسماعیل هەنییە ئیسرائیل فەلەستین


Jul 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پاش تیرۆری ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: ڕژێمی زایۆنی تاوانکار و تیرۆریست بەم کارە بواری وەرگرتنی سزای دژواری بۆ خۆی ڕەخساندووە و تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهید هەنییە کە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید کراوە، بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

بسم الله الرحمن الرحیم

انا لله و انا الیه راجعون

گەلی ئازیزی ئێران!

ڕێبەری ئازا و  موجاهیدی دیاری فەلەستینی بەڕێز ئیسماعیل هەنییە بەرەبەیانی شەوی ڕابردوو شەهید بوو و بەرەی گەورەی بەرخۆدان ماتەمینی دایگرت.

ڕژێمی تاوانبار و تیرۆریستی زایۆنی میوانی ئازیزی ئێمەی لە ماڵی ئێمەدا شەهید کرد و خەمباری کردین، بەڵام سزایەکی توندی بۆ خۆی ئامادە کرد.

شەهید هەنییە لەمێژە گیانی بەنرخی خۆی لە مەیدانی خەباتی شەرەفمەندانەدا لەسەر دەست هەڵگرتووە و ئامادەی شەهیدبوون بوو و لەم ڕێگایەدا منداڵ و کەسوکاری خۆی بەخت کردبوو.

ئەو ترسی لە شەهیدبوون لە ڕێگای خودا و ڕزگارکردنی بەندەکانی خودا نەبوو، بەڵام ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین لەم ڕووداوە تاڵ و سەختەدا کە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ڕوویدا، تۆڵەی خوێنی ئەو بکەینەوە.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئومەی ئیسلامی و بەرەی مقاوەمە و نەتەوەی ئازا و سەربەرزی فەلەستین و بەتایبەتی بنەماڵە و بەجێماوانی شەهید هەنیە و یەکێک لە هاوەڵەکانی کە لەگەڵیدا شەهید بوو، دەکەم. لە خوا داوکارم پلەیان بەرزکاتەوە .

سەید عەلی خامنەیی

١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣،

٢٥ی موحەڕەمی ١٤٤٦