سوپای زایۆنی ئەو فەڵەستینییانەی کردە ئامانج کە لە نێو چادرەکانی باخچەی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا دەمێننەوە

(0) / / جهان / زایەڵە زایۆنی کوردستان فەڵەستین


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سوپای زایۆنی هێرشی کردە سەر ئەو هاوولاتییە فەڵەستینییانەی لە نێو چادردا لە حەوشە و باخچەی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە شاری دێر بەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەمێننەوە.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستکەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، لە ئاکامی بەئامانجگرتنی ئەو فەڵەستینییانەی لە چادرەکانی نێو حەوشەی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا دەمێننەوە، لانی کەم پێنج کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکە برینداربوون.
لەو دیمەنانەی سەبارەت بە هێرشەکە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراونەتەوە، چادرەکانی نێو باخچەی نەخۆشخانەکە دەسووتێن و خەڵکی هەوڵی ڕزگارکردنی بریندارەکان دەدەن.

هاوکات سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دوو خانووی سەربە خێزانی حەسەنات لە شاری دێر بەلەح و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و ژمارەیەک کەسی دیکە برینداربوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر خانووی خێزانی عامودی لە کەمپی پەنابەرانی جەبالیا لە باکووری غەززە و، لە ئەنجامدا لانی کەم هەشت کەس کوژران و هەشت کەسی دیکە برینداربوون.

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا لەئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٩ ھەزار و ٥٥٠ کەس کە لانی کەم ١٦ هەزار و ٣١٤یان منداڵ و ١٠ هەزار و ٩٨٠یان ژنن، کۆی ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٩١ ھەزار و ٢٨٠ کەس.
لە کاتێکدا هێشتا هەزاران تەرم لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکانی کەرتی غەززەدان، ئیسرائیل بە کردنە ئامانجی نەخۆشخانە و دامەزراوە پەروەردەییەکان ژێرخانی مەدەنی لەناو دەبات.