ئێران: كەس مافی ئەوەی نییە ڕێگریمان لێ بكات لە وەڵامدانەوەی تیرۆری ئیسماعیل هەنییە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئسرائیل کەنعانی


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هیچ كەس مافی ئەوەی نییە ڕێگریمان لێ بكات لە وەڵامدانەوەی تیرۆری ئیسماعیل هەنییە، دەشڵێت، پێداگرین لەسەر گرنگی لێپرسینەوە لە ئیسرائیل لەلایەن جیهانەوە.

ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل لە دوای تیرۆری ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس لە تاران، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەمجۆرە زانیاری خستەڕوو.

ناسر كەنعانی ڕایگەیاند، تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە تاران پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، دەبێت جیهان تیرۆر ئیدانە بكات و ڕێوشوێنی لێپرسینەوە لە ئیسرائیل بگرێتەبەر.

دەشڵێت، ئێمە مافی خۆمان دەپارێزین كە بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی و سەروەری خۆمان بكەین و هیچ كەس مافی ئەوەی نییە ڕێگری لە ئێران بكات لە وەڵامدانەوەی ئەو كەسانەی كە پێشێلكارییەكیان بەرامبەرمان ئەنجامداوە.