ئۆڵۆمپیای پاریس؛ پاش 12 ساڵ تیلسمی تیکواندۆی ئێران شکا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیا کوردستان تیکواندۆ


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پاش 12 ساڵ تلیسمی تیکواندۆی ئێران شکا و مێهران بەرخورداری بوو بە براوەی مەدالیای زێوی تیکواندۆی ئۆڵۆمپیادی 2025ی پاریس

مێهران بەرخورداری، تیکواندۆکاری ئێرانی و خاوەنی نیشانی بۆڕۆنزی پاڵەوانێتی جیهان و هەروەها نیشانی بۆڕۆنزی یارییەکانی ئاسیا لە ساڵەکانی 2022دا و هەروەها لە کێبەرکێیەکانی گرەندئسلیمی 2023دا توانی پشکی ئۆڵۆمپیای 2024بە دەست بهێێت.

ناوبراو لە قۆناخی یەک هەشتمی دوایندا توانی ڕکابەری ئۆبەکستانی تووشی شکست بکات، پاشان لە بەشی یەک چوارمی دوایندا رابەری ئیتالیایی تووشی شکست کرد و گەیشتە قۆناخی نیوە دواین و لەم قۆناخەشدا "سئوجوون"ی لە کووریای باشوورەوە تووشی شکست کرد تاکوو پاش 12 ساڵ ئێران لە بەشی تیکواندۆی پیاواندا مەدالیای ئۆڵۆمپیاد بەدەست بهێنێت.

کەژاڵ حەمیدی