پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بنه‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما کەشناسی


Aug 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دەستەی كەشناسیی عێراق ڕایگەیاند; پلەی گەرمی روو لە بەرزبوونەوە دەكات و سبەی لە هەندێك پارێزگا دەگاتە نیوەی پلەی كوڵان.

سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست وەك ئەمڕۆ و لە باشووریش كەمێك بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمی لە پارێزگاكانی بەغداد، كەركوك، دیالە، نەینەوا و سەڵاحەدین 46 پلە، ئەنبار و كەربەلا 47 پلە دەبن، هەرچی پارێزگاكانی میسان، نەجەف، زیقار، موسەننا و بەسرەیە دەگاتە 49 پلە.هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، كەشوهەوای رۆژی سێشەممە، بەهەمان شێوە ساماڵ و پلەی گەرمیش لە سەرتاسەری عێراق هاوتای رۆژی دووشەممە دەبێت.

رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پلەی گەرمی كەمێك بەرزتر دەبنەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.

کامەران کەریم