زیاتر لە هەزار کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردی پەرلەمان هەڵبژاردن


Aug 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق:  نزیکەی هەزار و 190 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە.

ئەو 1190 کەسە، کاندیدانی سەربەخۆ، حزب و هاوپەیمانییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە خۆیان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کردووە.

کۆی گشتیی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، 100 کورسین؛ 95ـیان گشتین و پێنجیشیان بۆ کۆتا تەرخان کراون. دابەشکارییەکەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1.  هەولێر: 32 کورسی

2.  سلێمانی: 36 کورسی

3.  دهۆک: 24 کورسی

4.  هەڵەبجە: سێ کورسی

(کۆی گشتی: 95 کورسی)


دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1.  هەولێر: دوو کورسی

2.  سلێمانی: دوو کورسی

3.  دهۆک: یەک کورسی

4.  هەڵەبجە: سفر کورسی

(کۆی گشتی: 5 کورسی)


کامەران کەریم