ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان فاروق


Aug 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شارەوانی  سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٨/١١، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا پڕۆژەی ئەندەرپاسی (فاروق) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود بەڕووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا دەکرێتەوە.

ئەندەرپاسەکە بە یەکێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت، هۆکارێك دەبێت بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی جەنجاڵی ئۆتۆمبێل، لە ڕێگایەوە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود و گەڕەکەکانی سەیوان، ئازادی، مامەیارە بە گەڕەکەکانی ئیبراهیم ئەحمەد و کازیوە و قڕگە دەبەستێتەوە.

کردنەوەی ئەم پڕۆژە گرنگە لە کاتێکدایە هەریەك لە پڕۆژەکانی شاڕێی پێشمەرگە (باخی بەختیاری) و پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا پاش کۆتاییهاتنی کارکردن تیایاندا بەڕووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا کرانەوە، بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەپێی ئەو بەرنامەیەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێی دەکات چەند پڕۆژەیەکی دیکەی گرنگ کۆتایی بەکارەکانیان بێت و بخرێنە خزمەت هاوڵاتییانەوە.

کامەران کەریم