وادەی کۆتایهاتنی لێخۆشبوونی سزاکانی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سزای هاتوچۆ لێخۆشبوون


Aug 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەبارەت بە لێخۆشبوونی سزاکانى سەر شۆفێران بە ڕێژەی ٢٠٪ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە، بەپشت بەستن بە بڕیاری ژمارە ٢٤٨ ی ٢٧-٣-٢٠٢٤ـی ئەنجوومەنی وەزیران ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە لێخۆشبوونی سزاکانمان بەڕێژەی ٢٠٪ تا مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکراوە، کۆتا وادە بۆ لێخۆشوونی سزاکانی کۆن و بەردەوامی هاتوچۆ بریتیە لە ٣٠-٩-٢٠٢٤.

کامەران کەریم