پەیامێک لە ئەمریکاوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگ ئەمریکا


Aug 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند 'پابەندین بە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە تێکشکاندن و سەرکوتکردنی داعش، کە هەڕەشەیەکی هاوبەشە'.

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، 'دڵخۆشە بەگەیاندنی کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بە هێزەکانی پێشمەرگە'.

دەشڵێت: دڵخۆشم بە گەیاندنی کەلوپەلی گرنگ بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێمە پابەندین بە بەهێزترکردنی تواناکانی هێزەکانی عێراق، لە نێوانیان هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە بەردەوامیی تێکشانی دا.ع.ش لە عێراق.

گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە چەندان جار لە دامەزراوە باڵاکان و باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەمریکا جەخت لە پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە کراوەتەوە

کامەران کەریم