ئۆڵۆمپیای پاریس؛ باسکەی ئەمریکا لەگەڵ پاشا پلەی پاڵەوانێتی بەدەست هێنا
(0) /
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باسکەی ئەمریکا، بە شکستدانی تیپی فەڕنسە، پلەی پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیای پاریسی 2024ی بەدەست هێنا
دیداری دواینی کێبەرکێیەکانی باسکەی ئۆڵۆمپیادی 2024 دوێنێ شەو لە نێوان تیپی ئەمریکا و فەڕنسەی میوانداردا بەڕێوەچوو.
لەو یارییەدا کەوا بە ئامادەبوونی پڕشکۆی بینەران و هاندەران بەڕێوەچوو بە ئاکامی 98 بەر 87 و بە سوودی تیپی ئەمریکا کۆتایی پێهات و کەوابوو پاڵەوانییەکی دیکەی لە کارنامەی پڕشانازی خۆی و ئەمجارە لە ئۆڵۆمپیادا تۆمار دەکات.
لبران جیمز، ناسراو بە پاشا کەوا تەمەنی 40 ساڵانی خۆی تێپەڕ دەکات، دواین ئۆڵۆمپیای خۆی ئەزموون کرد و ئەدی لە تیپی نیشتمانی ئەمریکادا ئامادە نابێت.
لە یاری ڕیزبەندیدا تیپی سێربێستان تیپی ئەڵمانیای تووشی شکست کرد و پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: