ئۆڵۆمپیای پاریس؛ نیشانی زێڕی تیکواندۆ پاش 16 ساڵ لە لایەن کوڕە کوردێکەوە بۆ ئێران تۆمار کرا
(0) /
زایەڵە ـــ ئاریەن سەلیمی وەرزشوانی کوردی خەڵکی کرمانشا و نوێنەری کێشی 80 کیلۆگرام پیاوانی ئێران، لە بەشی فیناڵی ئۆڵۆمپیادا نوێنەری بەریتانیای تووشی شکست کرد و وێڕای شکاندنی تلیسمی 16 ساڵەی لەو لقە وەرزشییەدا بۆ وڵاتی ئێران، مەدالیای زێڕشی بردەوە.
سی و سێهەمین خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس بە ئامادەبوونی 124 تیکواندوکار لە 60 وڵاتی جیهانەوە، بەرواری 17ی گەلاوێژ دەستیپێکرد و دوێنێ شەو لە حاڵێکدا کۆتایی پێهات کەوا پاش چەندین ساڵ ناکامی بۆ وڵاتی ئێران ئەوا بە درەوشاوەیی لە مێژوودا و بە شانازییەوە کۆتایی پێهات.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: