1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / عكس / زایەڵە کوردستان بافڵ تاڵەبانی


Aug 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەرپرسانی یەکێتی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشوازی لە هاتنەوەی بافڵ تاڵەبانی دەکەن.

دەقی ڕاگەیەندڕاوەکە:

هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کورد و یەکێتی لە وەرگرتنەوەی پارێزگاری کەرکوک بەدەستیانهێنا.

لەمیانی پێشوازییەکەدا، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرۆکی یەکێتی کرا کە سەرباری ململانێ و بەربەستەکانی ماوەی رابردوو، توانی بە هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی خۆی ئەم پرسە نیشتمانییە لە بەرژەوەندیی کورد، تەبایی و پێکەوەژیانی کەرکوک کۆتاییپێبهێنێت.

کامەران کەریم