سروە محەمەد:  بەدواداچون بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی گەرمیان دەکەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە لافاو


Aug 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی، پاش ئەوەی لەمانگی ( ٢ ) ئەمساڵ لافاوێکی زوور ناوچەی گەرمیانی گرتەوە بەندە لە کاتی لافاوەکە ئامادەبووم لەناوچە جیاوازەکانی گەرمیان و بەتایبەتی ناحیەی  ڕزگاری بۆمان دەرکەوت کە هاوڵاتیەکی زوور زەرەرو زیانی بەرکەوت بەهۆی لافاوەکەوە .

وتیشی، بۆ ئەو مەبەستە لەمانگی ( ٣ ) نوسراوی فەرمیمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و  ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران کرد .خۆشبەختانە لە ئێستادا لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە بەبڕیاری دیوانی ژمارە ( ٣٠ ) تایبەت بەقەرەبوکردنەوەی سەرجەم ناوچە  زیانلێکەوتوەکانی عێراق.بەنوسراومان ژمارە ( ٤٠١ ) لەبەرواری ( ٢٧/٢/٢٠٢٤ ) داوامانکردوە ناوچەی گەرمیانیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق قەربوبکرێتەوە.

ڕونیشیکردەوە، بەمەبەستی بەدواداچونمان  بۆ ڕێکارەکانی قەرەبوکردنەوە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقمان کرد کە لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ قەرەبوو کردنەوە کە بەڕێز لیوا ( حسین ) سەرپەرشتیاری لیژنەکەیە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێزیمان کرد .پشتیوان بەخودا کاری لیژنەکە بەرو کۆتایی دەروات و سەرجەم زیانەکانی لافاوەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە خەمڵاندنی بۆ کراوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێن بەمەبەستی قەرەبوکردنەوە .
                      
کامەران کەریم