ئۆڵۆمپیای پاریس؛سەرۆکی لێژنەی نیشتمانی ئۆڵۆمپیای پورتێگال کاتی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی کۆچی دوایی کرد

(0) / / ورزش / زایەڵە پاریس وەرزش ئۆلۆمپیا


Aug 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ سەرۆکی لێژنەی نیشتمانی ئۆڵۆمپیای پورتێگال کەوا بەشداری ئۆڵۆمپیای پاریسی کردبوو، کۆچی دوایی کرد.
 
خوزێ مانوئێل کنستانتینو، سەرۆکی 76 ساڵان تەمەنی لێژنەی نێشتمانی ئۆڵۆمپیای پورتێگال کە بە ماوەی 3 ڕۆژ لە نەخۆشخانە بانەجا بوو، لە درێژەی ڕێوڕەسمی کۆتایهاتنی ئۆڵۆمپیای 2024 پاریس، کۆچی دوایی کرد، ناوبراو وەکوو هاوڕێ لەگەڵ کاروانی وەرزشی پورتێگال، بەشداری ئۆڵۆمپیای پاریسی کردبوو
 
پورتیگال هەر وەکوو ئۆڵۆمپیای توکیوی 2020 چوار مەدالیای (1 زێڕ، 2 زێو، 1 بۆڕۆنز) بەدەست هێنا.
 
لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیای 2024دا کاروانی وەرزشی ئۆڵۆمپیای ئەمریکا 127 مەدالیا (40 زێڕ، 44 زێو، 43 بۆڕۆنز) بەدەست هێنا، وڵاتی چین بە 91 مەدالیاوە (40 زێڕ، 27 زێو، 24 بوڕونز) و ژاپۆن بە 45 مەدالیای (20 زێڕ، 12 زێو، 13 بوڕونز) پلەی یەکەم تا سێهەمیان بە دەست هێنا.
 
کەژاڵ حەمیدی