لەبارەی شوێنی لەشفرۆشی و قومارخانە لە هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەولێر کۆمەڵایەتی لەشفرۆشی


Aug 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پارێزگاری هەولێر دەڵێت، هیچ شوێنێک بەناوی لەشفرۆشی و قومارخانە مۆڵەتدراو نییە، ئەوانەی دەکرێت کارێکی بەدەر لە یاساییە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هیچ شوێنێک بەناوی لەشفرۆشی و قومارخانە مۆڵەتدراو نییە، ئەوانەی دەکرێت کارێکی بەدەر لە یاساییە.

دەزگا ئەمنییەکان وەکو پرۆسەیەکی بەردەوام، هەرشوێنێک لەناو ماڵەکان بێت یان هۆتێل و ڕێستورانتەکان بێت کە قوماری تێدا بکرێت، ئەو شوێنانە دادەخەن و ڕێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتە بەر؛ ئەو پرۆسەیە بەردەوامە.

ئەم کردەوەیە جگە لەوەی دژی داب و نەریتی کۆمەڵگەی ئێمەیە، شیرازەی کۆمەڵایەتیش تێک دەدات و لێکەوتەی خراپی هەیە.

کامەران کەریم