گرووپی شاخەوانی چەرموو و ئەنجامدانی دوو گەشتی جیاواز بۆ سەر چوار لووتکە لە ماوەی چوار ڕۆژدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش چەرموو


Aug 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چەرموو بە هاوکاری تۆڕی شاخەوانی کوردستان لە ماوەی کەمتر لە یک حەفتەدا دوو گەشتی جیاوازی ئەنجام داوە.

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو: گەشتی تایبەتی و شەومانەوەی گرووپی شاخەوانی چەرموو بۆ دەڤەری باڵەکایەتی لەقەزایی چۆمان لەدووکاتی جیاوازدا ئەنجام درا، گەشتی یەکەم بۆ هەردوو لووتکەیی شاخی مەمور و هەڵگورد کەبەرزی لووتکەی مەمور ٣٣٦٦مەتر بەرزە لەئاستی ڕوویی دەریا ولووتکەیی هەڵگوردیش ٣٦٠٧مەتر بەرزە لەئاستی ڕوویی دەریا پاشان گەشتی دووەمان دوو ڕۆژ پاش گەشتی یەکەم دەستی پێکرد بۆ شاخی سەکران و هەردوو لووتکەیی پرخێڵەندی وگۆمی بێکۆدیان لەدەڤەری باڵەکایەتی لەقەزایی چۆمان کە لووتکەیی پرخێڵەندی ٣٤٦٨مەتربەرزە لەئاستی ڕوویی دەریاو گۆمی بێکۆدیان ٣١٥٠مەترە بەرزە لەئاستی ڕوویی دەریاوە

دەستەی ڕاگەیاندن زیاتر وتی:  سوپاس بۆ خوای مەزن کە هەردووگەشتەکەمان بەسەلامەتی ئەنجامدا بەڕێبەری شاخەوانی بەتوانایی قەزایی چەمچەماڵ وسەرۆکی گرووپی شاخەوانی چەرموو کاک شەماڵ جەلال بوو ئەوەی شایەنی باسە و لەم گەشتەدا هەردوو کەسایەتی دیار و خۆشەویستی قەزایی چەمچەماڵ هاوسەفەرمان بوون و بوونە مایەیی خۆشحاڵیمان ئەوانیش بەڕێزان کاک مەریوان کەریم ئاغای هەمەوەند و کاک هەڵەت کەریم ئاغایی هەمەوەندی برایی بوون کە دوو کەسایەتی خۆشەویست و دڵسۆز و خەمخۆری دیاری سنوورەکەن. لەم گەشتە هاوسەفەری ئێمە بوون زۆرخۆشحاڵ بووین بە بەشداری بەڕێزیان وهیوایی لەش ساغی وبەردەوامیان بۆ ئەخوازین هەمیشە لەلوتکەدا بن پاشان کۆتایمان بەگەشتەکەهێناو سوپاس بۆخوا بەسەلامەتی گەڕاینەوە.