60%ـی بەکارهێنەرانی PUBG لە عێراق ژنان و منداڵان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی کۆمپانیای پەبجى


Aug 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فازڵ غەراوى، سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند: ساڵانە بڕە پارەیەکى زۆرى عێراقییەکان بەهۆى یارى پەبجیەوە دەڕواتە دەرەوەو زۆرینەى بەکارهێنەرانى ئەو یارییە ژنان و مندڵانن.

یاریی پەبجى و یارییە شەڕکەرەکانی دیکە بوونە هۆی دەرچوونی ملیارێک دۆلار لە عێراق، لە رێگەی کڕینی کارتى یارى و بەدەستهێنانى پشتیوانى بەهێزبوونى هەژمارەکەوە.

بەهای قازانجی کۆمپانیای پەبجى لە عێراق بۆ ساڵی 2023 بۆ 2024، 60 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها بەرزترین هەژماری فرۆشراو 25 هەزار دۆلار بووە، کۆى گشتى نزیکەى یەک ملیار دۆلار تاوەکو ئێستا لەرێگەى ئەویارییەوە لە عێراق چووەتە دەرەوە.

یارییەکە بووەتە دیاردەیەک لەنێو ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 25 ساڵەوەیە، تاوەکو ئەو ئاستەی کە نازناوى نەوەى پەبجییان لێنراوە ئەوەش جگە لە رێژەیەکی زۆر لە ژنان، بەتایبەتی خانمانی ماڵەوە و منداڵانی کەمتر لەتەمەنى شەش ساڵ بەشێوەیەکى بەربڵاو بەکاریدەهێنن کە رێژەکەیان دەگاتە 60%ـى بەکارهێنەران.

کامەران کەریم